١٠١ پرسیار لە زانستی قورئان app for iPhone and iPad
Developer: Abdulwahab F. Omar
First release : 24 Oct 2023
App size: 41.59 Mb
مژدەیەک_بۆ_فێرخوازانی_زانستەکانی_قورئان
ھەم زانست وەربگرە، ھەم خەڵات
ناوەندی ئەویندارانی قورئان لەپێناو خزمەتکردنی فێرخوازان و شەیدایانی زانستەکانی قورئانی پیرۆز جارێکیتر و بە پڕۆژەیەکی جوان و ناوازە و پڕ سوودەوە دێتەوە خزمەتی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست .
ناوەندی ئەویندارانی قورئان لەم پڕۆژەیەیدا بە شێوازێکی زانستی و مەنهەجی ئاسان و پوختەکراو زانستەکانی قورئان فێری ئێوەی ئازیز و خۆشەویست دەکات !
بەڕێزان و ئازیزانی ناوەندی ئەویندارانی قورئان مەنهەجی پڕۆژەکە بریتییە لە ۳۰۳ پرسیار و وەڵام کە مامۆستای بەڕێز د.عادل شێخانی لەدوو توێی کتێبێک دائامادەی کردووە ، کە لەم پڕۆژەیدا بەسەر سێ قۆناغدا دابەشکراوە و لە قۆناغی یەکەمدا تەنها ۱۰۱ پرسیار دەخوێندرێتەوە و تاقیکردنەوەی تیادا ئەنجام دەدرێت .
پڕۆژەکە چۆنە و چۆن دەتوانیت بەژداری بکەیت
پڕۆژەكە لەڕێگای ئۆنڵاینەوە دەبێ و بەرنامەی تیلیگرام بەکاردێت .
بەشداریكردن بۆ ھەموو تەمەن و ئاستێكە.
پرسیارەكانی تاقیكردنەوە بە شێوەی ھەڵبژاردن دەبن.
لە پاش تاقیكردنەوە 70 كەس لە سەركەوتووان خەڵاتی شایستە دەكرێن و خەڵاتەكان بریتین لە:
10 گەشتی ماڵی خوا( عەمرە )
20 التفسیر المیسر (کراوە بەکوردی و چاپی نوێیە)
40 خەڵاتی تری شایستە!